Contacts

Yezdandokht St. Ankawa, Erbil, Iraq 
info@ankawahc.org
+964 (0) 750 230 9873

پڕۆژەی ثبات بۆ پاڵپشتی کردنی پرۆژە بچووکەکانی هەولێر

چۆنیەتی دەستنیشانکردنی پڕۆژەکە و دەربڕینی ئارەزوو بۆ بەشداریکردندا

کاتێک کۆمپانیا بچووکەکان ڕووبەڕووی کێشەی بێ وێنە دەبنەوە، لە هەموو کاتێک گرنگترە کە ئێمە وەک کۆمەڵگایەک پێکەوە بین و پشتگیری یەکتر بکەین. لە ڕێگەی پڕۆژەی ثبات، ئامانجی ڕێکخراوی عنکاوەی مرۆیی دابینکردنی کۆمەڵێک سەرچاوە، لە بەخشینێکی بچووکەوە بۆ ڕاهێنان و ئامۆژگاری، بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە گەشەپێدانی بزنسەکەت و بەدەستهێنانی بەردەوامبوون.

دەربارەی پرۆژەی ثبات

پڕۆژەی ثبات دەستپێشخەرییەکە بە ئامانجی پشتگیریکردن و باشترکردنی بژێوی خاوەن پرۆژە بچووکەکان لە هەولێر بە چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی خاوەن پرۆژەکان دەبنەوە لە بازاڕی ناوخۆدا. بە دابینکردنی پاڵپشتی و سەرچاوەی ئامانجکراو، ئامانجی پڕۆژەکە بەهێزکردنی کۆمپانیا بچووکەکان و یارمەتیدانیانە بەسەر بەربەستەکاندا زاڵ بن و لە کەرتەکانیاندا گەشە بکەن.

ئامانجی سەرەکی پڕۆژەی ثبات بریتییە لە پاڵپشتیکردن و پەرەپێدانی کۆمپانیا بچووکەکان کە ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە لە بەڕێوەبردنی کارەکانیان و بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەر. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، پڕۆژەکە بەرنامەی ڕاهێنانی گشتگیر پێشکەش دەکات کە لایەنە جیاوازەکانی بەڕێوەبردنی بازرگانی دەگرێتەوە.

پڕۆژەی ثبات

USAID پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن

پاڵپشتی و گەشەپێدانی پرۆژەی بچووک

بەڕێوەبردنی بازرگانی

لە ڕێگەی ڕاهێنانی بەڕێوەبردنی بازرگانی، بەشداربووانی پڕۆژەکە زانیاری و شارەزایی بەنرخ بەدەست دەهێنن لە بوارەکانی وەک بەڕێوەبردنی بازرگانی، ستراتیژی مارکێتینگ و پلاندانانی دارایی. ئەم ڕاهێنانە یارمەتی بەشداربووان دەدات لە بەدەستهێنانی ئەو شارەزایی و ئەزموونەی پێویستە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بازاڕی ناوخۆ و تێگەیشتن لە پێداویستییەکانی کڕیار و بە شێوەیەکی کاریگەر کاڵا و خزمەتگوزاریەکانیان دیاری بکەن.

بەخشینە بچووکەکان

پرۆژەی ثبات چەند بەخشینەی بچووک بۆ خاوەن پرۆژە بچووکەکان دابین دەکات ئەم بەخشینانە پاڵپشتی دارایین کە ڕێگە بە بەشداربووانی پڕۆژەکە دەدات وەبەرهێنان بکەن لە کارەکانیاندا، کڕینی کەلوپەلی پێویست، و جێبەجێکردنی ستراتیژی گەشەکردن. بە دابینکردنی ئەم بەخشینانە، ئامانجی پڕۆژەکە برەودان بە گەشەکردن و بەردەوامبوونی کۆمپانیا بچووکەکان و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی زیادبوونی دەرفەتی ئابووری و باشترکردنی بژێوی.

پیشانگای ىازرگانی

پرۆژەی ثبات گرنگی پێشکەشکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی خاوەن پرۆژە بچووکەکان دەدات بە بینەرێکی فراوانتر بۆ ئاسانکاری ئەم پرۆژەیە، پڕۆژەکە پشتگیری لە  ڕێکخستنی پێشانگای بازرگانی دەکات. بۆ ئەم مەبەستە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ بەشداربووانی پڕۆژەکە بۆ نیشاندانی بەرهەمەکانیان و پەیوەندیکردن بە کڕیارە شیاوەکان و فراوانکردنی تۆڕەکەیان.

چۆنیەتی پەیوەندی کردن لەگەڵ ڕێکخراوی عەنکاوەی مرۆیی

info@ankawahc.org

+964 (0) 770 474 3999