The humanitarian institutions affiliated with the Chaldean Archdiocese of Erbil, namely Ankawa Humanitarian Committee and the Chaldean Mercy Association, have concluded the humanitarian solidarity campaign launched under the motto:
“Blessed are the merciful, for they shall obtain mercy” (Matthew 5:7)
in support of affected people in Rojava.
Thanks to the spirit of solidarity and cooperation demonstrated by the people of Ankawa and the faithful, the campaign achieved tangible humanitarian results. Throughout the campaign period, the following aid items were collected and prepared:
• More than 600 food baskets
• Over 100 boxes of winter clothing
• 500 winter blankets
• 200 sleeping mattresses
• Children’s supplies
In this context, the organizing institutions confirm that all collected aid was delivered today to both the Erbil Joint Crisis Coordination Center (JCC) and the Barzani Charity Foundation, to complete the procedures for transportation and distribution to beneficiaries in Rojava.
Ankawa Humanitarian Organization and the Chaldean Mercy Association extend their deep gratitude and appreciation to all donors, volunteers, and supporters who contributed to the success of this campaign. They highly commend this humanitarian giving, rooted in faith and fraternal responsibility, which reflects the authentic values of love, mercy, and solidarity.
May God reward everyone who contributed with abundant blessings, and may peace and hope reach all those in need.
كوردی:
کۆتایی هاتنی هەڵمەتی هاوسۆزی “لە عەنکاوە بۆ ڕۆژئاوا”
دەزگا مرۆییەکانی سەر بە ئەبەڕەشیەی ئەربیلی کلدانی، کە بریتین لە “ڕێکخراوی عەنکاوەی مرۆیی” (AHC) و “کۆمەڵەی رەحمەی کلدانی”، کۆتاییان هێنا بەو هەڵمەتە مرۆیی و هاوسۆزییەی کە لەژێر دروشمی:
“خۆزگە بە بەزەییدارەکان، چونکە بەر بەزەیی دەکەون” (مەتا ٥: ٧)
بۆ پشتیوانیکردنی زیانلێکەوتووەکانمان لە ڕۆژئاوا ڕاگەیەنرابوو.
بە سوپاسەوە بۆ ئەو گیانی هاوسۆزی و هاوکارییەی کە خەڵکی عەنکاوە و باوەڕداران نواندیان، هەڵمەتەکە ئەنجامی مرۆیی بەرچاوی بەدەستهێنا. لە ماوەی هەڵمەتەکەدا، ئەم کۆمەکە مرۆییانە کۆکرانەوە و ئامادەکران:
• زیاتر لە ٦٠٠ سەبەتەی خۆراک
• زیاتر لە ١٠٠ کارتۆن جلوبەرگی زستانە
• ٥٠٠ بەتانی زستانە
• ٢٠٠ دۆشەکی خەوتن
• پێداویستی منداڵان
لەم چوارچێوەیەدا، دامەزراوە ڕێکخەرەکان دووپاتی دەکەنەوە کە سەرجەم کۆمەکە کۆکراوەکان ئەمڕۆ ڕادەست کران بە هەریەک لە “ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان” (JCC) و “دەزگای خێرخوازیی بارزانی”، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی گواستنەوە و دابەشکردنیان بەسەر لێقەوماوان لە ڕۆژئاوا.
ڕێکخراوی عەنکاوەی مرۆیی و کۆمەڵەی رەحمەی کلدانی، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆیان ئاراستەی سەرجەم بەخشەران، خۆبەخشان و هەموو ئەو پاڵپشتیکارانە دەکەن کە بەشداربوون لە سەرخستنی ئەم هەڵمەتە. هەروەها ئەم بەخشینە مرۆییە بە بەرزی دەنرخێنن کە لە باوەڕ و بەرپرسیارێتی برایانەوە سەرچاوەی گرتووە و ڕەنگدانەوەی بەها ڕەسەنەکانی خۆشەویستی و بەزەیی و هاوسۆزییە.
داواکارین لە خودا پاداشتی هەمووان بە بەرەکەتی فراوان بداتەوە، و ئاشتی و هیوا بگاتە هەموو ئەوانەی پێویستیانە.














عربي:
اختتام حملة التضامن “من عنكاوا إلى رۆژئاوا”
اختتمت المؤسسات الإنسانية التابعة لإيبارشية أربيل الكلدانية، كلٌّ من منظمة عنكاوا الإنسانية وجمعية الرحمة الكلدانية، حملة التضامن الإنسانية التي أُطلقت تحت شعار
«طوبى للرحماء، لأنهم يُرحمون» (متى 5:7)
وذلك دعمًا للمتضررين في رۆژئاوا.
وقد حققت الحملة نتائج إنسانية ملموسة بفضل روح التضامن والتكاتف التي أظهرها أبناء عنكاوا والمؤمنون، حيث تم خلال فترة الحملة توفير:
• أكثر من 600 سلة غذائية
• أكثر من 100 صندوق من الملابس الشتوية
• 500 غطاء شتوي
• 200 دُوشَك نوم
• مستلزمات اطفال
وفي هذا السياق، تعلن الجهتان المنظمتان أنه تم اليوم إيصال جميع المساعدات إلى كل من Erbil Joint Crisis Coordination Center (JCC) ومؤسسة بارزاني الخيرية، وذلك لاستكمال إجراءات نقلها وتوزيعها على المستفيدين في رۆژئاوا.
وإذ تتقدم منظمة عنكاوا الإنسانية وجمعية الرحمة الكلدانية بجزيل الشكر والامتنان إلى جميع المتبرعين والمتطوعين والداعمين الذين ساهموا في إنجاح هذه الحملة، فإنهما تثمنان عاليًا هذا العطاء الإنساني النابع من الإيمان والمسؤولية الأخوية، والذي يعكس القيم الأصيلة للمحبة والرحمة والتضامن.
سائلين الله أن يجازي كل من ساهم وساند بأضعاف العطاء، وأن يعمّ السلام والرجاء جميع المتألمين.
